BackApricot tree
دار شێڵانه‌

Latin: - Prunus armenicaca - Prunus armeniaca Rosaceae
English: - Apricot tree
دار شێڵانه‌ 

دار قه‌یسی، دارێکی بە ناوی زانستی (Prunus armeniaca Rosaceae) لە دار میوەکانی سەر بە بنەماڵەی "گوڵسوورەکان" Rosaceae. دەڵێن لە سەرەتاوە هی وڵاتی چینە و هێشتاش بە شێوەی خۆڕسک لەو ناوچانەدا دەڕوێ. ئەم دارە لە سەرەتای سەدەی یەکەمی زایینیەوە رێی لە ئاسیا و ئوروپاش کەوت. لە هێندێک سەرچاویشدا دەڵێن گوایە ئەرمەنستان و ئێران و میسر یەکەم وڵاتی ئەم دارەن. هەرچۆنێک بێ ئەم دارە تاکوو ٥ میتر باڵا دەکا، گوڵاکانی شێوازی دڵ دەدەن بەڵام نووکیان تیژە و رەنگیان سەوزێکی رووناک و گەڵاکانی بن لقەکانیشی تۆزێک رەنگیان بەرەو سوور دەچێ. خونچەی گوڵەکانی گەورە و تاک تاکن و قنچکی گوڵەکانی درێژن و رەنگیان زۆرتر بەرەو سوورە، گوڵەکانیشی نێر و مێیەن. میوەکەشی گۆشتن و زەردە رەنگە و تام و جێژێکی خۆش و شیرینی هەیە و لە ناوەڕاست مانگی هاویندا پێدەگا، هەر بۆیە هێندیک کەس پێی دەڵێن زێڕی هاوین. دەنکی شێڵانە ساف و لووسە و رەنگیان لە قاوەیی دەچێ و شێوازیان هێلکەییە و لە نێویدا دەنکێک بە دوو تامی تاڵ و شیرین هەیە کە بە تاڵەکەی "ناوەکە تاڵە" و بە شیرینەکەشی "ناوکە خوەشە" دەڵێن. ناوکە شێڵانە لە سەددا ٤٠ رۆنە و هێندێکیش پروتین، شەکر و ویتامینی ئا و سی تێدایە.
ئەم دارە لە هەوای مامناونجیدا باشتر لە ناوچەکانیتر دەژی لەو شوێنانەش کە کەش و هەوای ساردە دەبێ لە خوەرەتاودا بنێژرێ. ئەم دارە لە ساڵانی هەوەڵی ناشتنیدا پێویستی بە ئاوی زۆر هەیە.
سەیری قەیسی بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-