BackReseda
خاکشیر دێمی

Latin: - Reseda
English: - Reseda
خاکشیر دێمی 

خاکشیری دەیمی، کونجی دەیمی، رووەکێکە لە بنەماڵەی Resedaceae گیایەکی خۆڕستی کە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا دەڕوێ. بەڕێز ئەمیر ئەمینی لە لاپەڕەی کێبکەیە خۆیدا بە ناوی "فرهنگ گیاهان دارویی" لە لاپەڕەی ١٨١ و ١٨٢ دا دەنووسێ: ئەم گیایە کە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا دەست دەکەوێ لە کۆنەوە بۆ خاوێن کردن و پاک کردنەوەی هەوا سووتاندوویانە و کەڵکیان لێ وەرگرتووە، لە ئاتەشکەدەکانی زەردوشتدا تۆوی ئەم گیایەیەنا پژاندووە بە نیو ئاگری پیرۆزدا تاکوو بەم شێوەیە ئەهریمەن دوور بکەنەوە. لە کتێبی "نفحات الانس" جامی دەڵێ تۆوی ئەم گیایە لە کوردستاندا بۆ نەخۆشی پێستیی لەگەڵ رۆنی خۆماڵی تێکدەڵ دەکەن و دەیکوتن بە یەکدا و دیساون بەسەر برین و جۆشدا و زۆر جوان ساڕێژی دەکا و بەم مەرهەمەش دەڵێن "نجار" کە لە وشەیەکی پەهلەویی ئەشکانییەوە وەرگیراوە و ماناکەی ساڕێژکەر و خاوێنکەرەوەیە. شایانی باسە کە لە ٥ کیلومیتری باکووری رۆژئاوای شاری پاوە، شوێنێک بە هەمان ناو هەیە کە لە قەدیمدا شوێنی بڵاو کردنەوە خاکشیری دێمی بووە و ناوەکەی لەم گیایەوە وەرگیراوە کە تەنانەت براکەی سوڵتان ئیسحاق (لایەنگرانی پەیرەوی یارسان) بە ناوی حەمزە لە نجار ژیاوە و لەو کاتەدا توجارەتی خاکشیری دەیمیی کردووە بۆ ئێراقی ئەو کات، سورییە و رۆم و دواتریش لەوێ کۆچی دوایی کردووە و هەر لەوێش نێژراوە و گۆڕەکەی لەوێیە." لە هەمان لاپەڕەدا نووسروە کە هێشتا ئەم گیایە بۆ دەرمان بەکار دێنن و لە ناوچەکانی سەقز، سەردەشت و جوانڕۆ خەڵكیی ئەم گیایە لەگەڵ گیای پەنێرۆک دەکوتن و تێکەڵی شیر دەکەن بۆ ئەوەی چاوی نەخۆشی پێ بشۆرن.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-