BackCaprifoly Honeysuckle, Perfoliate Honeysuckle
خشپە گیا

Latin: - Lonicera caprifolium L.
English: - Caprifoly Honeysuckle, Perfoliate Honeysuckle
خشپە گیا 

دار خەڵات، سیاە دەرمان، سیادەرمان، گەڵا بزن، گیایەکەی کوێستانیە لە بنەماڵەی Caprifoliaceae کە گەڵای بریقەدار و گوڵی لوولەییە سوور یان زەردی هەیە کە دەپێچێ بە گیای کەما و گیای دیکەی دەوروبەریدا. بۆ دەرمان دەشێ و خەڵكی بە تێکەڵ کردنی لەگەڵ گوڵ و گیای دیکەدا و کوڵاندنی بۆ ئێش و ئازار بەکاری دێنن.
ناوە زانستییەکەی ئەم گیایە لە وشەی لاتینی Capra (بزن) و Folum (گەڵا) وەرگیراوە و بە هەمان ناو لە ساڵەکانی ١٥٠٠ەوە بەکار دێ.
بە ئاڵمانی پێدەڵێن Jelängerjelieber.
بە زمانی سویدیدا بێجگە لە Kaprifol ئەم ناوانەشی هەیە: trädgårdskaprifol, äkta kaprifol.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-