BackLords-and-Ladies, Calf's foot
خاز

Latin: - Arum maculatum L.
English: - Lords-and-Ladies, Calf's foot
خاز 

گوڵە خاز، خازیی، کاردۆ، کاردی، ڕووه‌کێکی خۆڕستی کوێستانەکانی کوردستانە لە بنەماڵەی Araceae. ئەم گیایە بۆ دەرمانی دژی هەموو جۆرە کرمێک ناسراوە. ئەگەر مرۆڤ بە کاڵی بیخوا دەم و لێو زمانی دەبڕێ و تاکوو چەند رۆژێک بە زەحمەت بتوانی خواردن بخوا، لە کوردەواری لای خۆمان بۆ دەمانەکەی، هەنگوێن و سەرکە تێکەڵ دەکەن و یەک دوو رۆژی دەبێ ئەو کەسە دەم و لێو و زمانی پێ چەور بکا. بۆ ئەوەی دەم زمانیان نەبڕێ دەبێ لە پێشدا بیکوڵێنن و ئینجا بەکاری بێنن. ئەبو عەلی سینا لەسەر خاز وەک دەرمان دەڵێ: ئەگەر ناوکە شێڵانە و گوڵەباخ و خاز پێکەوە بکوتین (٣٠ ناوکە شێڵانە و ئەو دوانەکەش هەر یەکە ١٠٠ گرەم) و لە پەرداخێک ئاودا بیانکوڵێنین و بۆ ماوەی ٤ رۆژ بخورێتەوە، هەموو جۆش و زیپکەیەکی سپی و رەش لە لەشدا دەسڕێتەوە.
بە ئاڵمانی Gefläckter Aronstabی پێدەلێن.
بە فارسی گل شیپوری پێدەڵێن.
بە سویدی Fläckig munkhättaی پێدەڵێن.
سه‌یری هاز بکه‌.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-