BackBitter vetch
خلێره‌

Latin: - Vicia ervilia - Vicia L.
English: - Bitter vetch
خلێره‌ 

ولێره‌، گیایەکی یەک یان چەند ساڵەیە لە تیرەی "فاسۆلیاکان" Fabaceae، لاسکەکانی ساف یان کورکنە. گەڵاکانی درێژن و لەمبەر و لەوبەرەوە لە بەرامبەر یەکەوە گەڵاچکەی دیکەیان لێ دەبێتەوە. گوڵەکانی سپی، پەمەیی، سووری ئاماڵ بەنەوش، شین یان وەنەوشە. بنەماڵ خلێرە زۆر نزیکن لە بنەماڵەی Lathyrus تەنیا جیاوازییەکەیان ئەوەیە ئەمەیان تووکنە.
گیای سەر بە تیرەی فاسۆلیاکان لە ٢٠٠ ساڵ پێش زایننەوە هەبووە و زیاتر لە ١٤٠ جۆری هەیە، تەنیا لە وڵاتی سویددا ١٠ جۆری هەیە.
بێجگە لە ناوە ئینگلیزیەکەی ولێرە بەم زمانەش بەم جۆرەیە:
بە فارسی gavdaneh (گاودانە)
بە عەرەبی kersannah
بە ئسپانیایی yero
بە یونانی Rovi
بە تورکی burçak (بورچاک)

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-