BackBarley, Common bareey
جۆ

Latin: - Hordeum vulgare
English: - Barley, Common bareey
جۆ 

جه‌هـ، جاو، یه‌و، ده‌غڵی هه‌واڵی گه‌نم.ه.ب. جۆ دانه‌وێڵه‌یه‌کی یه‌ک ساڵه‌یه‌ له‌ تیره‌ی "گه‌نمه‌کان" Graminées) Graminaceae) که‌ وه‌ک گه‌نم له‌ ده‌سته‌ی "دانه‌وێڵه‌کان" Céréales نه‌، هه‌ر وه‌ک گه‌نم وایه‌ به‌ڵام له‌ بالآدا کورتتره‌، له‌ ٤٠ سم تاکوو ١ میتر به‌رز ده‌بێ، زۆر جاران له‌ ولآتی خۆماندا، له‌ کاتی قڕان و برسییه‌تیدا له‌ جێی گه‌نم کراوه‌ به‌ نان، نانیشی خۆش نیه‌. زۆرتر به‌ مه‌ڕ و مالآتی ده‌ده‌ن. جۆ دوو جۆری "به‌هاری" و "پاییزی" هه‌یه‌. له‌ جۆدا ڤیتامینی B و سلولز، فسفۆر، که‌لسیۆم و مه‌وادی دیکه‌ هه‌یه‌. له‌ کۆنه‌وه‌ له‌ جۆ وه‌ک ده‌رمان که‌ڵک وه‌رگیراوه‌، به‌تایبه‌تی بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌. بۆ دروست کردنی بیره‌ش که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن، بۆیه‌ له‌ هێندێک شوێن به‌ بیره‌ ده‌ڵێن "ئاو جۆ" یان "ئابجۆ". یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین بیره‌سازییه‌کانی سوئێد له‌ سۆلنایه‌ و چه‌ندین حه‌وزی چه‌ند هه‌زار لیتریان هه‌یه‌ بۆ خووساندنی جۆ و دروست کردنی بیره‌. له‌ ف.م. و ف.ن.گ.ا. که‌ڵک وه‌رگیراوه‌. له‌ وته‌ی پێشینیانه‌دا که‌ هۆنه‌ر مه‌لا غه‌فوور کردوویه‌تی به‌ هه‌ڵبه‌ست، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که‌ نانی جۆ له‌ گه‌ڵ نانی گه‌نم چه‌نده‌ جیاوازی هه‌یه‌ و نانی گه‌نم چه‌نده‌ بێ بایه‌خه‌.
میوان یایه‌وێ سفره‌ ڕه‌نگین بێ
نانت جۆیین بێ و خوڵقت گه‌نمین بێ
"مه‌لا غه‌فوور"
***
هەرچێ بیچێنی شین دەبێ بۆ تۆ
گەنم لە گەنم دەڕوێ جۆ لە جــۆ
***

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-