BackGooseberry
ترێ ڕێویلە

Latin: - Ribes uva-crispa L.
English: - Gooseberry
ترێ ڕێویلە 

ترێ فەرەنگی، ترێ کێویلە، ترێ دێوینە، هەنگورە دێوە، بنچکێکە کە بەرزاییەکەی تاکوو ٢ میتریش هەڵدەچێ. بە بێ لاسکی ناوەندی لاسکەکانی بۆ خۆیان هەڵدەچن. گەڵاکانی بۆن و رەنگیکی خۆش و جوانیان هەیە. بەهاران گوڵ دەکا و گوڵە هێشووییەکانی رەنگیان سپییە کە دواتر دەبن بە بەری ئەرخەوانی و رەنگ رەش، دیارە بە رەنگی سەوز و رەنگی دیکەش هەیە و زۆر بەتام و خۆشن.
ئەم بنچکە لە سەرەتادا هی ناوچەکانی ئوروپای ناوەندی و باکووری ئاسیایە بە شێوەی خۆڕست لە دارستانەکاندا دەڕوێ.
لە قەدیمەوە لە وڵاتی فەرانسە بۆ دەرمانی میزڵدان و نەخۆشی رۆماتیسم بەکاریان هێناوە و نزیک ٤٠ گرەم لە گەڵای ئەم بنچکەیان لە پەرداخێک ئاودا دێم کردووە و هەموو شەوێک پێش خەوتن دوو یا سێ فنجانیان لێ خواردووەتەوە. زۆر خواردنی ئەم بەرە جێگای مەترسییە و سکچوونی بە دواوەیە.
بەڕێزێک بە ناوی کاک بەکر ئەحمەدی ئەم ناوەی سەرەوەی بۆ ناردووم کە لە ناوچەی شارباژێڕ باوە و بەکار دێ.
بە ئاڵمانی Stachelbeere و بە سوێدی krusbärی پێ دەڵێن
ناوە لاتینیەکەشی لە uva (druva) واتە ترێوە وەرگیراوە کە لەوەوە هاتووە کە بەرەکەی لە ترێ دەچێ.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-