BackGentiana Lupulus
تەشی مل

Latin: - Gentian
English: - Gentiana Lupulus
تەشی مل 

کولیچە گیواو، گوڵە سپاس، گوڵی جینتیانا، گیایەکی دایمیە بە بەرزی ٨ و بڵاوی ٣٠ سانتیمیترە و لە بنەماڵی Gentianaceae یە. گەڵاکانی سەرەنەیزەیین و رەنگیشیان سەوزێکی مەیلە و بۆرە. ریشووی ئەم گیایە تاکوو یەک میتر درێژ دەبێ و زۆریش تاڵە، گوڵەکانیشی شەیپووری یان زنگۆڵەیین و رەنگیان شینێکی ئاسمانیە و لە پاییزدا گوڵەکانی دەردەکەون. زۆر حەزی لە خۆرە بەڵام تاکوو گەرمای ١٥ پلە سەرەوەی سفر تاقەت دێنێ و لە خۆڵی جۆری "حومووس"دا بە باشی گەشە دەکا. ئەم گیایە لە ناوچەکانی کرماشان، هەورامان، داوەرۆ و پارێزگای کوردستان (سنە) زۆرە.
لە کوردەواری خۆماندا بۆ دەرمان بەکاری دێنن بەتایبەتی بۆ ئارام کردنەوەی مێشک و سک ئێشە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-