BackHoary Cress
تەڕەتیزەی کێوی

Latin: - Cardaria draba (L.) Desv.
English: - Hoary Cress
تەڕەتیزەی کێوی 

گیایەکی چەند ساڵەیە و گەڵای تێکەڵا و بڵاو و گوڵێکی سپی چووکە دەکا. بە زەویدا رادەکشێ و دەتوانێ زۆر بەربڵاو بێتەوە. گەڵاکانی درێژن. گوڵەکانی لەسەر چڵەکانیەوەیەن و شێوەی چەترین.
بە پێی زانیارییەکانی Nordstedt 1920 ئەم یەکەم جار کە ناوی ئەم گوڵە لە نووسراوەی سویدیدا هاتووە ساڵی ١٨١٧ یە لە "کارلسکرونا"، "بلێکینگە".
بە فارسی "اُزمک" و "ترتیزک وحشی"ی پێ دەڵێن.
بە ئاڵمانی Pfeilkresse پێ ئەڵێن.
بە سویدی پێی دەڵین Välsk krassing.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-