BackMountain Almond
بادامی کێوی

Latin: - Amygdalus scoparia
English: - Mountain Almond
بادامی کێوی 

بادامی کێوی
بە زمانی کوردی : چەقالە ( کاڵەشین )
بە زمانی ینگلیزی : Mountain Almond
بەزمانی عەرەبی : اللوز الجبلی
بە زمانی فارسی : اَرژِن، بادام کوهی، بخورك
ناوی زانستی : Amygdalus Scoparia
لە خێزانی :Rosaceae
بادامی کێوی لە زمانی کوردیدا پێشی دەڵێن چەقالە یان کاڵەشین ،ئەو ناوەی دواییان (کاڵەشین ) لەبەر تۆخی و ڕەنگی تێری سەوزی قەد و گەڵاکانیەتی هەموو دەزانن کە لە کوردەواریدا زۆرجار ڕەنگی شین و سەوز لە جێگەی یەکتر بەکار دەهێندرێن بەتایبەتی شین وەکو شینایی دەرودەشت یان درەختەکە ، گەنمەکە شین بووە ( سەوزبووە ).
کاڵەشین یان چەقالە درەختیلەیەکی جوان و قەد و گەڵا سەوزی تێر و دڕکاویە و لقی زۆر دەردەکات . بە سروشتی و خۆڕسکانە لە قەدپاڵ و تەلانی ناوچە شاخاویەکانی کوردستان و زۆربەی وڵاتانی ئاسیا و ئامریکا و ئاوروپا دەڕوێت .
ئەو ناوچانەی ئەم درختە سروشتیە تیایدا گەشەدەکات و دەڕوێت نزیکەی ( 800 بۆ 2700) مەتر بەرزە لەسەر ئاستی ڕوی دەریاوە .
بادامی کێوی یان چەقالە (کاڵەشین ) لە کوردستان دوو جۆری دەبیندرێت کە :
1- چەقالەی گوڵ سپی white flower almond
ئەم جۆرە لە چەقالە زیاتر بەربڵاوە و لە زۆر ناچەی شاخاوی کوردستان بەدی دەکرێت .قەد و لقەکانی باریک و درێژو سافن لەگەڵ بوونی دڕک ڕەنگی قەدو گەڵاکانی سەوزێکی تۆخن ، گەڵاکانی درێژکولە و باریکن لەسەرتای وەرزی بەهاردا گوڵ دەکات و ڕەنگی گوڵەکان سپییە ، بەری ئەم درختیلەیە لەشێوەی دەنکی چوالەدایە و تامی تفت و تاڵە .
2- چەقالە (کاڵەشین ) ی گوڵ پەمەیی pink flower almond
ئەم جۆرە لە چەقالە بە ڕنگی گوڵەکەی کە پەمەییە جیادکرێتەوە هەورەها قەد و لقەکانی ناڕێکن و ڕەنگی خۆڵەمێشیان هەیە و دڕکەکانی درێژ و نووک تیژن و گەڵاکانی وردترن لە جۆری گوڵ سپی .
لەسەرتای بەهاردا گوڵ دەکات و دیمەنێکی جوان و ڕەنگین بە ناوچەکە دەبەخشیت بەری ئەم درختیلەیە لەشێوەی دەنکی چوالەدایە و تامی تفت و تاڵە .
بەپێ ی بەدواداچونی من چەقالەی گوڵ پەمەیی کەمتر بەربڵاوە و لە هیچ سەرچاوەیەکی زانستی نەمبینیوە بۆیە پێشنیار دەکەم ئەم جۆرەیان ( چەقالە)ی گوڵ پەمەیی ناوبنرێت Kurdika almond .
چەقالە( کاڵەشین ) یان بادامێ کێوی لەڕوی تەندرەستیەوە سودێکی زۆری هەیە بەتایبەتی ئەو زەیتەی Almond oil کە لە بەرە(تۆوە ) کەی دەردەهێندرێت لەوانە :
• بۆ ڕەوانی. واتە ئەوانەی توشی قەبزی دەبن .
• دژە کرمی ناو دەم و سەر پێست .
• چارەسەری تەنگەنەفەسی و گرانی هەناسەدان .
Bakir Ahmady 26/5/2017

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-