BackLolium multiflorum
بلوور

Latin: - Lolium multiflorum
بلوور 

بلوور، ملوور یان هۆرووم، گیایەکی یەک سالانە زۆرتر لە نێو جاڕە گەنمدا دەڕوێ و لە تیرەی گەنمیەکان (Poaceae یاGramineae).
گیایەکی لاسک راستی نێو کلۆرە کە باڵای ٣٠ تاکوو ٦٠ و جاروبارەش تاکوو ٩٠ سانتیمیتر باڵا دەکا.
ئەم گیایە بژاری نێو دانەوێڵە لەوانە گەنمە و هەموو مەوادی خوەراگی و تیشک و وزەی دەورەبەری رادەکێشێ و بۆ خۆی و هەڵدەمژێ و هەر بۆیە بەم جۆرە زەرەری زۆر دەگەیەنێ بە دەوروبەری. بێجگە لەمە ژەهرێک پێک دێنێ بە ناوی تمولین ئەسید و یەکێکە لە گلوکوزیدەکان بە ناوی ساپۆینین کە بۆ مرۆڤ و ئاژەڵ جێگای مەترسییە.
بۆ بژار و لە نێو بردنی بلوور دەکرێ پێش چاندن لە بژار کوژی "ترفلان" بە رادەی ٢ و نیو لیتر لە هکتاردا و یان پاش چاندنی تۆوەکە لە بژارکوژی "دالاپون" بە رادەی ٥ تا ٨ کیلوگرەم لە هکتاردا کەڵک وەربگیردرێ. هەروەها لە مەزرای چاندندا دەکرێ لە "دیکلوفوپ متیل" (ئیلوکسان) EC36% بە رادەی٢.٥ لیتر لە هکتاردا کەڵک وەربگیردرێ.
سەیری هۆرووم بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-