Back
برا بەلوو
برا بەلوو 

برا بەلوو، بەڵاڕو یان براوەڕو کە لە هێندیک شوێنیش بزە بەلوویشی پێ دەڵێن جۆر گیایەکە لە شێوازدا لە دار خورما دەچێ، بەڵام زۆر زۆر بچووکترە و باڵایشی لە یەک بنگوست ناگا. خەڵکی بۆ دەرمانی بازکردنی دەمارە کوێرەوەبووەکانی لەش کەڵک وەردەگرن، هەروەها خەڵکی لەو باوەڕەدان کە بزن بۆیە قەڵەو نابێ لەبەر ئەوەیە کە لەم گیایە دەخوا. لەبەر ئەوەی پیی و چەوری لەش تێک دەدا. ناوی ئەم گیایەم لە بەرگی چوارەمی فەرهەنگی زەڕینە و سیمینە لە نووسینی بەڕێز عەبباس جەلیلیان "ئاکۆ" وەرگرتووە

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-