BackCork Oak
بەڕووپێس

Latin: - Quercus Suber L.
English: - Cork Oak
بەڕووپێس 

بەلوو پوەڵ، بەلووپوەڵ، جۆرێک بەڕووە لە بنەماڵەی Fagaceae کە لە لێرەوارەکانی کوردستاندا بە شێوەی خۆڕست دەڕوێ. جۆرێک بەڕووە کە بۆ دەرمانیش دەشێ، بەڵام هەر وەک لە ناوەکەیدا دیارە پێست (تۆکڵ)ەکەی بەکار دێنن. بەڕووپێس یەکێک لە ٤٥٠ جۆرە بەڕووەیە کە لە ناوچەکانی مەدیتەرانە دەڕوێ و بالای دەتوانێ ببێتە ٢٠ میتر. بە فارسی پێیدەڵێن "بلوط چوب پنبه " لەبەر ئەوەی پێست و تۆکڵی دەرەوەی ئەم دارە هەمیشە سەوزە وەک چێو پەممە وەک سەری بتری کەڵی لێوەردەگیردرێ. بەڵام بۆ یەکەم جار دەبێ دوایی ٢٠ ساڵ کەڵک لە تۆکڵێ ئەم دارە وەربگیردرێ، ئەوەیش بەو شەرتەی کە پێستی بن تۆکڵەکە بیرندار نەبێ. پاشان دوای ٧ ساڵ یان ١٠ ساڵ جارێک دەتوانن پێستە دەرەوەییەکەی لێ بکەنەوە و بیکەن بە چێو پەموو.
ئەم جۆرەیان (Q. suber L.) کە لە تۆکڵەکەی چێوە پەموو دروست دەکرێ لە ساڵی ١٣٣٦ی هەتاویدا تۆمەکەیان هێناوەتە ئێران و لە نێو دارستانی نوشهر و هەروەها لە خەزانەی دارستان لە ناوچەی "چُمارْسرا"ی شاری رەشتدا جاندوویانە و بەرهەم هاتووە.
سەیری بەڕوو بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-