BackMullein
بالوک بڕ

Latin: - Verbascum
English: - Mullein
بالوک بڕ 

بالووکە بڕ، بالوک بەر، تۆم گیر، گوێ بەرخە، گیایەکی خۆڕستی دوو ساڵەیە لە بنەماڵەی Scrophulariaceae کە گەڵاکانی کورکنن و لە ساڵی یەکەمدا تەنیا نیرتکەکەی دەردەکەوێ و لە ساڵی دووهەمیشدا گوڵێکی زەردی جوان دەردەکا و باڵای لە هێندیک شوێندا لە ٢ میتر بەرزتریش دەبێ. ئەم گیایە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا دەڕوێ. ئەم گیایە بۆ دەرمانی زۆر دەردان دەشێ لەوانە بۆ دەرمانی نەخوەشی شەکرە و گەیاندنی گرێی چەوری ژێر پێستی لەش و لە کوڵاوەکەشی بۆ شۆردن و خاوێنکردنەوەی برین و زەخم کەڵکی لێ وەردەگرن.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-