BackRock cheery
بەڵاڵووک

Latin: - Cerasus - mahaleb
English: - Rock cheery
بەڵاڵووک 

بەرالووک، برالووک، بەراڵوێ، برالوو، بنچکێکی کوێستان و لێرەوارەکانی کوردستان کە بەرێکی وەک گیلاس بەڵام زۆر چووکەتر دەگرێ و بە چەندین رەنگی وەک سوور، زەرد، رەش و ئەرخەوانی هەیە. بەڵاڵووک بۆ دەرمانی چەندین نەخوەشی دەبێ لەوانەی بۆ دڵەکزێ و نەخوەشی گەدە و ریخۆڵە.
بەڵاڵووک لە کۆنەوە لە کۆمەڵگای کوردەواری خۆماندا بۆ دەرمانی نەخۆشی جۆراوجۆرە بەکار دەبرێ هەر وەک لەم پارچە هۆنراوەی حاجی قادردا دەردەکەوێ:
لە سەردەشتی مەینەت پەڕەی کردەوە
کــــەوانی بــەڵالۆکەی پەیکەرم
بەڵالۆکەی دەرمانی دەردم ئەویش
بە پارە بەگیر ناکەوێ بیکڕم.
سەرچاوە: گۆڤاری "نوسەری کورد". یەکێتی نووسەرانی کورد- ژمارە ٣- ساڵی ١- ئابی ١٩٧١ز.
بەڵاڵووک لە هۆنراوەی فولکلۆری کوردیدا بەکار هاتووە وەک ئەمە:
یارەکەم تازەبووکە
جوانی شاری کەرکووکە
لانکێکی بۆ دروست دەکەم
لەو داری بەڵاڵووکە.
سەیری بڵاڵووک بکە

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-