BackEuphrates Poplar
بی کانی

Latin: - Populus euhratica
English: - Euphrates Poplar
بی کانی 

ویرۆل شیرین، بی ئاو، بە ناوەکەیدا دیارە کە دار بی یەکی زۆر جوان و شیرینە لە تیرەی (Salicaceae) کە لە لێواری جادە و رێگاوبان و جادەکاندا بۆ جوانی دەینێن و سەرنجی خەڵکی بۆ لای خۆیان رادەکێشن، لە سنە و دەورەبەریی "بی ئاو" و لە بۆکان و باکووری بانە و دیواندەرە پێی دەڵێن "بی ژانە". گوڵا و تۆکڵێ ئەم دارە دەکولێنن و بۆ دەرمانی نەخۆشی مالاڕیا و زەردوویی بەکاری دێنن. لە کتێبی "فرهنگ گیاهان دارویی"دا هاتووە کە گوایە ئەم دارە پیشتر لە ناوچەی بۆکان سەری هەڵداوە و لەوێ پێیان وتووە "بی کانی" یان "بی بۆکان" و بۆ لایەنی بازرگانی براوە بەملا و بەولادا و لەوێوە بڵاو بووەتەوە و دواتریش ناوی بۆکان لەم دارەوە پەیدا بووە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-