BackJute plant
بەرگوواڵە

Latin: - Hibiscus cannabinus L.
English: - Jute plant
بەرگوواڵە 

گیا گروێس، گیاگورێس، وژ. گیایەکی یەکساڵەیە لە تیرەی "پەنێرۆکەکان" (Malvaceae) بەرگوواڵە لە شوێنگەڵێکی کوێستانی و گەرم و شێداردا بۆ وەدەست هێنانی فیبرێکی نەرم لە توێکڵی لاسکەکەی، دەیچێنن و پەروەردەی دەکەن. بەرێک دەگرێ وەک کەپسول وایە زۆر چەورە و بۆ دەرمان بەکاری دێنن. لە کوردەواریدا زۆر کۆن لەم گیایە ریس و گوریسیان دروست کردووە بۆیە ناوی گیاگوریسیان لێ ناوە. بەێز ئەمیر ئەمینی لە کتێبی "فرهنگ گیاهان دارویی"دا باسی ئەوە دەکا کە لە کتێبە کۆنەکانی یۆناندا باسی کە کورەکان بۆ پەڕینەوە لە ئاوی چۆمەکان لەم گیایە پردیان دروست کردووە، بەڵام بۆ خۆڕاگریی زیاتر، لە پێشدا لەگەڵ تێکەڵاوێک لە پێستی هەنار و بەڕوودا کوتاویانە و هێشتوویانەتەوە و پاشان بە موو دەیانهۆنیەوە بە یەکەوە و جاروبارە تووڵی ئەرخەوانیان تێدابەکار هێناوە، هەروەها لە جواڵ و گەواڵ کە دوو وشەی سۆمەرین و ئێستاکانە پێی دەڵێن "گەواڵە"، پەت و گوریسی خۆڕاگریان دروست کردووە. بەڵام ئێستا تەنیا لە هەوامان و ژاوەرۆدا زۆربەکەمی دیڕوێنن ئەویش بۆ چننینی جۆرە پشتێنێکی تایبەتی ناوچەییە کە بۆ پشت ئێشەو رۆماتیزم لە ژێر پشتێنەوە لە پشتی دەبەستن. لە دەوارنی سۆمەرییەکاندا "گواڵا" بە کیسە و هەمبانەیەکی بۆش و خاڵی وتراوە کە ئێستاش لە زمانی کوردیدا بەکار دێ و زۆرتر بە بەرگوواڵەی نیوەدووڕگەکان دەهۆندرێتەوە و "وژ" بە مانای گیایەک دێ کە بۆ چنین و هۆنینەوە بەکار بێ و لە کوردیدا زۆر باوە و لە چاوگ (مصدر)ی "وادای" یەوە هاتووە."
هەرچەندە لە سەرچاوەی ناوبراودا ئەم گیایە بە Corchorus capsularis هاتووە و بە تیرەی "Tiliaceae"ی زانیوە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-