BackJAPANESE QUINCE, Pink Beauty Flowering Quince , Ornamental Japanese Flowering Quince , Cydonia
بەی ژاپونی

Latin: - Chaenomeles - CHAENOMELES JAPONICA
English: - JAPANESE QUINCE, Pink Beauty Flowering Quince , Ornamental Japanese Flowering Quince , Cydonia
بەی ژاپونی 

بەی ژاپۆنی، بنچکێکی زۆر جوانە لە رەگەزی Chaenomeles و لە بنەماڵەی Rosaceae کە داری ژاپون و چین و کۆرەیە. گەڵاکانی ورد و کورتن و باڵای دارەکەی تەنیا ١ میتر بەرز دەبێ. بەرێک دەگرێ نەک بەی یە و نەک سێو و لە نێوان ئەو دوو میوەدایە کە لە ژاپون پێی دەڵێن 草 木瓜) Kusa boke) لە سێو چووکەترە و رەنگێکی زێڕینی هەیە دەنکەکانیشی سوور یان قاوەیین هەرچەند لە ژاپوندا میوەکانی بۆ خواردنە بەڵام ئەوان زۆرتر بۆ دروست کردنی ژلە و خواردنی پای کەڵکەی لێ وەردەگرن.
گوڵە جوانەکانی لە نێوام مانگەکانی بەهار واتە مارس تا مانگی مەی بە رەمگئ سوور، سپی و پەموویی بە گەورەیی ١،٥ ئینج دەردەکەون. گەڵاکانی درێژ و هێلکەیین و پاییزان خەزان دەکەن. لق و پۆپەکەی تۆزێک دڕکنە. جامی گوڵەکانی ٥ پەڕە و لێوارەکانیان ددانەدارە لە نێو جامی گوڵەکەیدا ٢٠ پەرچەم یان زۆرتر سەر قیت دەکەنەوە.
بۆ جوانی لە نێو پارک و لێواری رێگا و شەقامەکاندا دەینێن و بە هۆی قەڵەمە کردنەوە زیاد دەکا.
سەرچاوەکان:
http://dasht-e-behesht.blogfa.com/post-19.aspx
http://en.wikipedia.org/wiki/Chaenomeles_japonica
http://fazayesabz-kharg.blogfa.com/post-181.aspx
http://www.garden-grower.com/shrubs/japonica-chaenomeles.shtml
http://www.hort.uconn.edu/plants/c/chajap/chajap1.html

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-