BackJohernia aromatica
به‌ڕه‌زا

Latin: - Johernia aromatica
به‌ڕه‌زا 

باڕێزە، پاڕێزە، بەڕەزە، گیایه‌کی زۆر جوانی کوێستانه‌، به‌ که‌وانه‌وه‌ (شوێنی زۆر ئه‌سته‌می چیا) ئه‌ڕوێ و تامی زۆر خۆشه‌ و بۆ ده‌رمان به‌کاری دێنن. ئه‌م گیایه‌ له‌ به‌ر جوانی کە لە ماە و سەختەکاندا شۆڕ دەبێتەوە و با دەیشەکێنێتەوە، هۆنه‌رانی کورد زۆر جار به‌ زڵفی یارەکانیان شوبهاندووه‌.
تای به‌ڕه‌زای شه‌نگ نه‌ سای موغاران
شێونا چون زوڵف ته‌عزیــــــــــه‌داران
یان
به‌ڕه‌زا به‌و چین توغرای تاتاوه‌
شه‌ماڵ مشانۆش، یانێ: وه‌یلاوه‌
"مه‌وله‌وی"
وەک دوڕ و یاقـوت نەقشـە: دندان و لـەبـی ئاڵـی
هەر وەک بەڕەزا پەخشە: ئەگریجە لەسەر خاڵی
"نالی"
بەڕەزا پرچی پەخشان کــــردەوە
شنەی بای شەماڵ شانەی کردەوە
"کاکە فەلاح"
پێش ئەوەی گزنگی هەتاو
ترۆپکی چیا بنگێــــــوێ
پێش ئەوەی شنەی بەیانی
بسکی بەڕەزا ببزێـــوی
"هێمن"
***
تای بەڕەزای شەنگ نە سای موغاران
شێوەنا چون زوڵف تـــــــــــەعیزەداران
"مەولەوی"
بەڕەزا و چنوور، کاوان ئەکەن فەرش
عەتری یاسەمەن دای لە قولەی عەرش
"قانع"

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-