BackChamomile, Roman Chamomile, Common Chamomile
بابوونه‌ی ڕۆمی

Latin: - CHAMAEMELUM NOBILE L. - Anthemis nobilis L.
English: - Chamomile, Roman Chamomile, Common Chamomile
بابوونه‌ی ڕۆمی 

بوونەی رۆمی هەروەک لە ناوەکەیدا دیارە، جۆرێک بابوونەیە لە بنەماڵەی "تێکەڵاوییەکان" (compositae) کە گیایەکی بە بنچە و باڵای لە ٢٠ تا ٣٠ سانیمیتر بەرز دەبێ و بۆنیشی زۆر خۆشە. لاسکەکەی رەنگی سەوزێکی مەیلەو سپییە و گەڵاکانی پان و بڕاوبڕاوە و لە کۆڵک داپۆشراوە. گوڵەکانیشی بە کۆمەڵن و لە سەرپۆپی لقەکانیەوە لە ئاخروئۆخری بەهار و وەرزی هاویندا خۆیان دەنوێنن. گوڵەکانی سپین بەڵام لە نێوەراستیانەوە رەنگێکی زەردی جوان هەڵپۆقیوە. ئەم گیایە بۆ دەرمان دەشێ و دەیان مەوادی وەک تانین، مەوادی شەکر و مەوادی تاڵ و ئالکالوئیدێک بە ناوی ئانتیمین، گولوکوزێکی تاڵ، ئەسیدی ئانتیمیک، ئەسیدی فسفۆریکک فیتوسترۆڵ، گۆگرد هەیە. گوڵەکەی وشک دەکەن و وەک دەرمان بەکاری دێنن. بەڵام بۆ ئەوەی بۆ دەرمان بشێن دەبێ گوڵەکەن لە گەرمەی وەرزی هاویندا کۆبکرێنەوە و بە خێرایی لە سێبەردا لە گەرمایەکی کەمتر لە ٣٥ پلەی سانتیگراد وشک بکرێنەوە.
بە فارسی ئەم ناوانەی هەیە: بابونه، بابونه حقیقی، بابونج، بابونه شیرازی، بابونق.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-