BackSweet chestnut
بەڕوو چەرمگ

Latin: - AESCULUS HIPPOCASTANUM L.
English: - Sweet chestnut
بەڕوو چەرمگ 

شابه‌ڕووی هیندی, جۆرێک دار بەڕووە لە تیرەی "بەڕوو چەرمووەکان" (Hippocastanaceae) کە لەسەرەتادا لە وڵاتی ئاڵبانی و یونانەوە هاتووە. لە کتێبی "فرهنگ گیاهان دارویی"دا بەڕێز ئەمیر ئەمینی لە لاپەڕەی ٣١دا دەنووسێ: لە شەڕی حاچپەرستان لەگەڵ سەلاحەدین ئەیوبیدا تۆمی ئەم گیایە گەیشتە کوردستانی سوریە و تورکیە و لەوێشەوە هاتە کوردستانی ئێران و ئێستا لە باکووری شاری پاوە، ژاڵە و زمکان و گوزیل بە شێوەی پتروبڵاو لێرە و لەوێ دەبینرێ و خەڵکی دانیشتووی ئەو ناوچانە هەرگیز تووشی نەخۆشی شەکری خوێن و وەستانی دڵ نەبوون، چوونکە ئەوان لە گەڵای ئەم دارە جۆرێک خوادن دروست دەکەن و لەبەر ئەوە گەڵای بەڕوو چەرمگ مەوادێکی بە ناوی ئاسین تێدایە و دەبێتە هۆی گەورە کردنەوەی دەمارەکانی خوێنبەر و بەرگریش دەکا لە خلتە بوونی خوێن. گوایە ئەم بۆ خۆی بینیوەی کە لە ناوچەدا پێی دەڵێن "بەڕوو بۆتانی". هەروەها درمانی باشە بۆ وەستانی خوێنی منداڵدانی ژنان و ساڕێژ کردنی خوینڕێژی بواسیری کە گەڵا و پێستی دارەکەی دێم دەکەن و (٥ گرەم لە ١ لیتر ئاودا) و دیخۆنەوە...

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-